فازڵ بەشارەتی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەبێ پارتی سەرکەوتوو نابێت

فازڵ بەشارەتی، ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان
فازڵ بەشارەتی، ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان

K24 – هەولێر:

ئەندامێکی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەبێ پارتی سەرکەوتوو نابێت، هەروەها پێویستە هەموو لایەنەکان بگەڕێنەوە بۆ پارێزگاریی لە شکۆی سیاسیی هەرێمی کوردستان.

فازڵ بەشارەتی، ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان لەمیانەی بەشداریی لە گەشتی دواهەواڵی کاتژمێر 23ـی کوردستان24 ڕایگەیاند، پێداگریی پارتی دیموکراتی کوردستان داکۆکیکردنە لە مافی تەواوی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان، تێبینییەکانی پارتی لەبارەی هەڵبژاردن ڕەوایە.

ئەو ئەندامەی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ناکرێت ئەگەر ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی لەسەر نەبێت، ئەگەر بشکرێت بەبێ پارتی سەرکەوتوو نابێت.

ناوبراو دەڵێت:"67%ـی هاووڵاتییان بەو شێوازەی ئێستا ئامادە نین بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن، هەروەها نفوسی 56 دەنگدەر ڕەزامەند نین لەسەر هەڵبژاردنێک کە دیزاینی پێشوەختەی بۆکرابێت".

فازڵ بەشارەتی، گوتی: لە ئێستاوە هەڵبژاردنەکە شەرعییەتی نابێت و سەرکەوتوو نابیت، پێوستە لایەنەکان بێن لەگەڵ پارتی ڕێککەوتن بکەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بکرێت نەک بەو شێوەی ئێستا دیزاین کرابێت.

جەخت لەوەش دەکاتەوە، هەڵبژاردنەکە پێشتر کۆمەڵێک گومانی لەسەر دروست کراوە و کۆمەڵێک دیزاینی بۆ کراوە، پێویستە هەموو لایەنەکان بگەڕێنەوە بۆ پارێزگارییلە شکۆی سیاسی هەرێمی کوردستان.

ئەو ئەندامەی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان ڕوونیکردەوە، هەموو وڵاتانی جیهان هاتوونە سەر هەێل دەڵێن دەبێت هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەر لە هەرێمێ کوردستان بەڕێوە بچێت، هەموویان لەگەڵ سەرۆک بارزانی گفتوگۆیان کردووە، هەروەها سوودانیش هاتووەتە سەر هێڵ بە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ڕاگەیاندووە کە دەبێت وادەیەکەی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریی بکرێت.