لە نەجەف دەست بەسەر زیاتر لە یەک ملیۆن حەبی ماددەی هۆشبەردا گیرا

K24 - هەولێر

لە نەجەف دەست بەسەر یەک ملیۆن و 400 هەزار حەبی ماددەی هۆشبەردا گیرا کە لە قوماشدا شاردرابوونەوە.

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ئاشکرایکرد، لە نەجەف یەک ملیۆن و 400 هەزار دەنکە حەبی ماددەی هۆشبەر دەستیان بەسەرداگیرا. کە لەناو قوماشی ئافرەتاندا شاردرابوونەوە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق گوتی، " ئەو حەب و ماددە هۆشبەرانەی کە شاردرابوونەوە، قاچاخچییەکان بەنیازبوون بەرەو ناوچەکای دیکەی رەوانەی بکەن".

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ڕاشیگەیاند، جۆری ئەو حەبانەی دەستیان بەسەرداگیراوە، لە جۆری کەپتاگۆن بوون و لەڕێگەی کۆمپانیاکانی تایبەت بە گواستنەوەی کەلوپەل هێنراونەتە عێراقەوە.