بە گوژمەی نزیکەی ملیارێک و 500 ملیۆن دۆلار چەند شەقامێکی هەولێر قیرتاو دەکرێ

K24 – هەولێر

وەزارەتی شارەوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە لە سەر بەشێکی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر پێنج شەقامی 30 لە شاری هەولێر قیرتاو دەکرێن.

وەزارەتی شارەوانیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، بەپێی چەند فەرمانێكی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە ملیارێك و 489 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێ كردنی چەند پرۆژەیەكی قیرتاوكردنی "پێنج شەقامی 30مەتری" لە گەڕەكی هەولێری نوێ لە شاری هەولێر.

ئەو پێنج شەقامە 30مەترییە كەوتوونەتە چەند شوێنێكی جیاوازی گەڕەكی هەولێری نوێ، بۆ قۆناغەكانی یەكەم و دووەم، ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە و بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە فەرمانی وەزاری بۆ خەرج كردنی، دەركرا.