ڕووسیا ئامادەیە لەگەڵ ئۆکرانیا دەربارەی ئاشتی دانوستان بکات

K24 - هەولێر

ماریا زاخارۆڤا گوتەبێژی وەزارتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئامادەییان تێدایە لەگەڵ لایەنی ئۆکرانی گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی ئاشتی و کۆتایهێنان بە قەیرانەکان بکەن، بەو مەرجەی نیگەرانییە ئەمنییەکانی مۆسکۆ لەبەرچاو بگیرێت و دۆخی ئێستای بەرەکانی جەنگیش بەهەند وەربگیریێت.

ئەو گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا گوتی: "بەو مەرجە ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیا بەدی دەهێنن کە ئەو وڵاتە لەڕووی سەربازییەوە بێلایەن بێت لەداهاتوودا".

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی ۆڵستریت جۆرناڵی ئەمەریکی ئاشکرایکردووە، ڤلادیمیر پۆتین ئامادەیە لەگەڵ ئۆکرانیا لەسەر پرسی ئاشتی رێکبکەوێت، بەو مەرجەی کیێڤ لەڕووی سەربازییەوە ببێتە وڵاتێکی سەربەخۆ و هەوڵی پەیوەندیکردن بە ناتۆوە نەدات.

لە 24ی شوباتدا ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی سەربازی لە ئۆکرانیا دەستپێکرد، ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، بە ئامانجی "پاراستنی ئەو دانیشتووانەی کە ماوەی هەشت ساڵە لەلایەن رژێمی کیێڤەوە گێچەڵیان پێکراوە  و کۆمەڵکوژ کراون، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هێزە چەکدارەکانیان  نارد تەنیا لە دامەزراوە سەربازییەکان و چەکدارانی ئۆکراینی بدەن،  ئەم هەڵمەتە بە پشتیوانی هێزی ڕووسیا و  پۆلیسی کۆماری دەنێستک و لوگانسک بەڕێوە دەچێت."