سبەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

سبەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەردانێکی فەرمی دەچێتە كۆماری ئیسلامی ئێران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24  بڕیارە سبەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەردانێکی فەرمی بگاتە تاران، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، نێچیرڤان بارزانی بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

پێشتر نێچیرڤان بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردووه‌.

هاوكات به‌شێك له‌ میدیاكانی ئێران باسیان له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌و وڵاته‌ كردووه‌.