گۆرانی " گوارە" بڵاو دەبێتەوە

K24 – هەولێر

هونەرمەند یوسف تاڵب گۆرانی "گوارە" بڵاو دەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 6ـی ئایاری 2024، گۆرانیبێژ یوسف تاڵب، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە ساڵی 2012 دەستم کردوە بەکاری هونەری، خاوەنی چوار کلیپم ئێستە نوێترین گۆرانیم بە ناوی "گوارە" ئامادەیە ئەم گۆرانییە لە ئێران لەئەسفەهان کاری موزیکم بۆ کردووە و هەرلەوێش کلیپم کردووە.

ئەو گۆرانیبێژە گوتیشی:"داهاتی ئەم گۆرانییە پێشکەش دەکەم بە تووشبوانی شێرپەنجەی هەرێمی کوردستان".

یوسف تاڵب ڕاشیگەیاند، چیرۆکی پشت ئەم هۆنراوە یاخود گۆرانییە، ئەوەیە خاوەنی هۆنراوەکە خێزانی تووشی شێرپەنجە دەبێت و ئەو هۆنراوەیە دەنوسێ، منیش ئەو میلۆدیەم بۆ داناوە و ئەم بەرهەمە جوانەم لێ بەرهەم هێنا.