فه‌همی بورهان: ناكرێت به‌رهه‌می جووتیارانی كورد به بڕیارێكی مه‌زاجی سوپای عێراق به فیڕۆ بچێت
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ناكرێت به‌رهه‌می ساڵێكی جووتیارانی كورد به بڕیارێكی مه‌زاجی سوپای عێراق به فیڕۆ بچێت و نه‌توانن به‌رهه‌مه‌كانیان بدروونه‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 6ـی ئایاری 2024) فه‌همی بورهان، سه‌رۆكی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه پشتوانی له جووتیارانی ناوچه كوردستانییه‌كان كردووه و ئێسته‌ش ئاماده‌یه پارێزه‌ریان بۆ دابین بكات تا كێشه‌كانیان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
فه‌همی بورهان داوایشی له حكوومه‌تی محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كرد له به‌رامبه‌ر ئه‌و كێشانه‌دا جیددی بێت و ناكرێت له‌و ناوچانه هه‌ر ڕۆژێك به شێوه‌یه‌كی جیا كێشه بۆ كورد دروست بكرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كورد له‌و ناوچانه زه‌ویوزاری لێ داگیر ده‌كرێت و ئاسایشی بۆ دابین ناكرێت و سوپا ده‌چێته ناو گونده كوردییه‌كان و به‌زۆر زه‌وییه‌كانیان له‌سه‌ر هاووڵاتییانی عه‌ره‌ب تاپۆ ده‌كرێت.
سه‌رۆكی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، به‌هۆی حوكمی مه‌زاجی سوپاوه كورد له دروێنه‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانیان به‌تایبه‌ت له سه‌رگه‌ڕان بێبه‌ش ده‌كرێت.