پیسكۆڤ: لێكۆڵینه‌وه له راستی و دروستی ناردنی هێز له‌لایه‌ن فه‌ڕه‌نساوه بۆ ئۆكرانیا ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی كۆشكی كرملین رایده‌گه‌یه‌نێت، لێكۆڵینه‌وه له راستی و دروستی ناردنی هێز له‌لایه‌ن فه‌ره‌نساوه بۆ ئۆكرانیا ده‌كه‌ین.
دیمتری پیسكۆڤ گوته‌بێژی كۆشكی كرملین ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 6ـی ئایاری 2024) رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا لێكۆڵینه‌وه له راستی و دروستی هه‌واڵی ناردنی هێز له‌لایه‌ن فه‌ره‌نساوه بۆ ئۆكرانیا ده‌كات.
پیسكۆڤ هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، زانیاریی هه‌یه، فه‌ره‌نسییه‌كان هێزیان ناردووه‌ته ئۆكرانیا، پێویسته سه‌ره‌تا لێكۆڵێنه‌وه له‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه بكه‌ین، سوپا ده‌بێت ئه‌م كاره بكات.
پێشتریش میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكردبووه‌وه، ستیڤن بریان یاریده‌ده‌ری پێشووی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، فه‌ره‌نسا 1500 سه‌ربازی ناردووه‌ته ئۆكرانیا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندبوو، سه‌ربازه فه‌ره‌نسییه‌كان ئێستا له سلاڤیانسكن.
پێشتریش به‌رپرسانی باڵای رووسیا رایانگه‌یاندبوو، هه‌ر وڵاتێكی ئه‌وروپی هێز ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا بكات، كاردانه‌وه‌ی تووندیان ده‌بێت.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.