ئارام محەمەد: بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

د. ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
د. ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

K24- هەولێر

وەزیری خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵای فیدراڵ بۆ قوتابیانی خۆی دەری کردووە، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

ئەمڕۆسێ شەممە(7ی ئایاری 2024)، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی بڕیاری دا، ئەمساڵ بۆ قوتابیانی قۆناغیی کۆتایی، بە ساڵی نەکەوتوو هەژمار بکات.

ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24 ی راگەیاند، ئەو بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی فیدراڵ بۆ قوتابیانی قۆناغی کۆتایی کۆلێجەکان لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 کە بە ساڵی نەکەوتن هەژمار دەکات، هەرێمی کوردستان و قوتابییەکانی ناگرێتەوە، چونکە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان یاسا و ڕێنمایی تایبەت بەخۆی هەیە و پابەند نابێت بەو بڕیارانەی کە لە وەزارەتی خوێندنی باڵای فیدراڵەوە دەردەچن.