فیراس نەجماوی: هەرێمی کوردستان لەم قۆناغەدا ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە ئارامیی ناوچەکە
K24- هەولێر
شرۆڤەکارێکی سیاسیی پێی وایە، سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران، دەنگدانەوەی نێودەوڵەتی لێ دەکەوێتەوە، چونکە لەم قۆناغەی ئێستادا، هەرێمی کوردستان ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەر دەبینێت لەو گفتوگۆیانەی دوای هێرشەکانی ئێران و ئیسرائیل بۆ سەر یەک لە ناوچەکە، دروست بوونە.
ئەمڕۆ سێ شەممە( 7ی ئایاری 2024)، فیراس نەجماوی، شرۆڤەکاری سیاسی بۆ کوردستان24 ئاماژەی بەوە کرد، سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاران، دەستپێشخەرییە بۆ چەند کۆبوونەوەی دیکەی گرنگ، لە ڕێگەی کۆبوونەوەکانەوە، زانیمان کارنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی زۆر دەوڵەمەندە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو سەردانە دەنگدانەوەی نێودەوڵەتی لێ بکەوێتەوە.
فیراس نەجماوی، تیشکی خستە سەر ئەو پاڵپشتییە سیاسییەی حکوومەتی عێراق لە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و گوتی، پاڵپشتی لە گفتوگۆکانی نێچیرڤان بارزانی کرا بۆ چارەکردنی کێشەکان بەبێ شەڕ و ئاڵۆزی، ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراقی لە ڕێگەی گوتەبێژەوەکان پاڵپشتی لەو سەردانە کرد و بە سەرکەوتووی زانی ، هاوکات، سەرۆکایەتیی کۆماریش بە سەردانێکی سەرکەوتووی وەسف کرد.
ئەو شرۆڤەکارە پێی وابوو، گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران چوونەتە قۆناغێکی نوێ دوای ئەو هێرشە ڕاستەوخۆیانەی کردیانە سەر یەکتر، گوتی: ناوچەکە لە قۆناغێکی نوێدایە، ئێستا پشت بە گفتوگۆ دەبەسترێت، هەرێمی کوردستانیش یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی گفتوگۆ، گوتیشی: سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان بە دانایی و میانڕەوی مامەڵەیان لەگەڵ دۆخەکان کردووە لەو قۆناغەدا، بۆیە قۆناغێکی نوێ لە ناوچەکە دەست پێ دەکات.
فیراس نەجماوی، تیشکی خستە سەر سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ واشنتن و بە سەردانێکی زۆر سەرکەوتوو لەقەڵەم دا، پێی وابوو ئەویش نەخشە ڕێگەی دیکە بوو بۆ چارەی کێشەکان، ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە گوتی، حکوومەتی عێراق پێویستی بە پاڵپشتی هەیە، بڕیارەکان تەنها لەدەست حکوومەتی عێراق نییە، لەوانەیە دەستوەردانی ئێران و ئەمەریکا لە بڕیارەکان هەبێت،
پێویستە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکا و ئێران بکرێت کە ڕۆڵی سەرەکی لە عێراق دەبینن.
هەرێمی کوردستانیش ڕۆڵی سەرەکی لە ناوچەکە و چارەی کێشەکان هەیە.