کەشناسی: پلەکانی گەرما  ڕۆژانە دوو پلە بەرز دەبنەوە

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما

K24- هەولێر

دوای شەپۆلەکانی باران، کەشناسی پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بۆ لەمەودوا بەرز ببنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە(8ی ئایاری 2024)، بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت سبەی پێنچشەممە، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور بێت، بەڵام پلەکانی گەرما بەنزیکەی یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەرز ببنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ.

کەشناسی ڕایگەیاندووە، پێشبینی دەکات پلەی گەرما بە پلەی سیلیزی  لە هەولێر بگاتە27، لە سلێمانی بگاتە 25 و لە دهۆک بگاتە 24، هەروەها لە زاخۆ پلەی گەرما بگاتە 25 و لە هەڵەبجە بگاتە 27، لە کەرکووکیش بگاتە 29، لە سۆران پلەی گەرما دەبێتە 21 و لە حاجی ئۆمەرانیش بگاتە 15، گەرما لە گەرمیانیش بگاتە 32پلەی سیلیزی.

کەشناسی پێشبینی کردووە، لە ئەمڕۆوە تا ڕۆژی شەممە داهاتوو، پلەکانی گەرما ڕۆژانە بە دوو پلەی سیلیزی بەرزبێتەوە.