وەرکاش هەرکی گۆرانی 'لاوێ من'ـی بڵاوکردەوە

وەرکاش هەرکی، هونەرمەندی گۆرانیبێژ
وەرکاش هەرکی، هونەرمەندی گۆرانیبێژ

K24 – هەولێر:

وەرکاش هەرکی، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی 'لاوێ من' لەچەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوکردەوە.

وەرکاش هەرکی، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، دەربارەی گۆرانییە نوێیەکەی بە کوردستان24ـی راگەیاند: ئەو گۆرانییە نوێیەم بەناوی "لاوێ من" لە تێکست و ئاوازی خۆمە و سیداد قیدری میوزیکی بۆ داناوە، هەروەها ئالان حوسێن کاری دەرهێنانی بۆ بەرهەمەکەم کردووە.

وەرکاش گوتیشی: ئەوە نوێترین بەرهەم و تایبەتترین بەرهەمی من دەبێت، بەشێوازێکی زۆر جوان تێکست و ئاوازەکەم داناوە، گۆرانییەکە شادە، هیوادارم گوێگرەکانم دڵخۆش بن بەو گۆرانییەم و چێژی لێ وەربگرن.

گۆرانیبێژ وەرکاش هەرکی، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بەگۆرانیگوتن کردووە و خاوەنی چەند بەرهەمێکە. نوێترین بەرهەمیشی بەناوی "لاوێ من" ئێستە بڵاوکردووەتەوە.