عەزرا زیا: حکوومەتی عێراق بۆ دامەزراندنی هێزی پۆلیسی خۆجێیی لە شنگال هاندەدەین

عەزرا زیا، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ
عەزرا زیا، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ

K24 – هەولێر:

بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت، کاریگەری نەرێنی میلیشیاکان رێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکات بۆ ناوچەکانیان، هەروەها حكوومه‌تی عێراق هانده‌ده‌ین بۆ دانانی قائیمقامی شنگال.

عەزرا زیا، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە لالش رایگەیاند، حکوومەتی عێراقمان هاندا بۆ بەرەوپێشچوونی مانادار بۆ دانانی قایمقامی شەنگال و دامەزراندنی هێزی پۆلیسی خۆجێیی ئەنجام بدات، هەروەها بنیاتنانەوە و جێگیرکردنی کارمەندانی خزمەتگوزاریی پارەداربکات.

بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، راشیگەیاند، حکوومەتی عێراقمان هاندا بۆ چارەکردنی نیگەرانییەکان لەبارەی رۆڵی میلیشیاکان لەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی داعش ئازادکروان، وەک شەنگال، دەشتی نەینەوا و زێدی پێکهاتەکانی دیکەی کۆمەڵگەی عێراق.

هاوکات دەڵێت: کاریگەریی نەرێنی گرووپە میلیشیاکان لەسەر ئاسایش و سەقامگیری کۆمەڵگەکان رێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکات و رێگری لە بەرەوپێشچوونی ئابووری ناوچەکە دەکات، چارەکردنی ئەو کێشانە رێگەچارەیە تا ئێزدی و ئاوارەکانی دیکە بتوانن بە سەلامەتی و بەشێوەیەکی خۆویستانە بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان.