عێراق.. ڕۆڵی یونامی لە ماوەی 21 ساڵدا

یونامی
یونامی

K24 – هەولێر:

لەدوای رووخانی رژێمی بەعس لەساڵی 2003 لەسەر داوای حکومەتی عێراق نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان یونامی لەعێراق دامەزرا کە بەپێی کۆمەڵێک بڕیاری یەک لەدوای یەک رۆڵی لەعێراق فراوان بوو، لەماوەی 21 ساڵی رابردوودا یونامی رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە دوای رووخانی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003ـەوە لەرێگەی بڕیاری یەک لەدوای یەکەوە ئەرک و رۆڵی یۆنامی لەعێراق فراوانتر کردووە

ئەو بڕیارانە تایبەتن بەدۆخی ناوخۆی عێراق ئەمانەن:

بریاری ژمارە 1500 لەساڵی 2003، بڕیاری 1546  و بڕیاری ژمارە 1557 لەساڵی 2004 ، بڕیاری ژمارە 1619 لەساڵی 2005 ، بڕیاری ژمارە 1700 لەساڵی 2006، بڕیاری ژمارە 1770 لەساڵی 2007، بڕیاری ژمارە 1830 لەساڵی 2008 ، بڕیاری ژمارە 1936 لەساڵی 2010، بڕیاری ژمارە 2001 لەساڵی 2011 ، بڕیاری ژمارە 2061 لەساڵی 2012 ، بڕیاری ژمارە 2110 لەساڵی 2013 ، بڕیاری ژمارە 2169 لەساڵی 2014، بڕیاری ژمارە 2233 لەساڵی 2015، بڕیاری ژمارە 2299 لەساڵی 2016 ، بڕیاری 2379 لەساڵی 2017، بڕیاری ژمارە 2421 لەساڵی 2018، بڕیاری 2470 لەساڵی 2019، بڕیاری ژمارە 2522 لەساڵی 2020، بڕیاری ژمارە 2576 لەساڵی 2021، بڕیاری ژمارە 2631 لەساڵی 2022.

 ئامانجی ئەم بڕیارانە تایبەتن بە فراوانکردنی پلەبەندی رۆڵی یونامی لەعێراق و ئامانجەکانی ئەمانەن:

- پاراستنی سەربەخۆیی و سەروەری خاکی عێراق

- بەدیهێنانی سەقامگیری سیاسی لەسەر ئاستی ناوچەکەو کۆمەڵگەی نێودەولەتی ، هەروەها کۆکردنەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی لەعێراق لە شکستپێهێنانی داعش.

- پشتیوانیکردن لەپیادەکردنی مافە مەدەنیی و ، ئازادییەکان

- پشتیوانیکردنی کەرتی ئاوەدانکردنەوەو، وەبەرهێنان

- پاراستنی مافی پێکهاتە نەتەوەیی و، ئاینییەکان و، پاراستنی مافی توێژەکان بەتایبەت گەنجان و ژنان

- زەمینەسازی کردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و پاراستنی مافەکانیان

- پشتیوانیکردنی گێڕانەوەی خێزانەکان لە کەمپی هۆل و تێکەڵکردنەوەیان بە کۆمەڵگە

- پشتیوانیکردنی عێراق لە فرەچەشنکردنی داهاتەکانیی.

- پێدانی راوێژو پشتیوانی لە کەمکردنەوەی شوێنەوارەکانی گۆڕانی کەشوهەواو، کەمکردنەوەی زیانەکانیی.

- رۆڵی راویژکاری لە هەڵسەنگاندنی گۆڕانی کەشوهەواو کارەساتە سرووشتییەکان کە کاریگەرییان لەسەر ئاسایشی نیشتمانی –خۆراک دروست دەکەن.

- پێدانی راوێژ بە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ ئەزموونکردنی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن.

- پێدانی راوێژ لە جێبەجێکردنی بەندەکانی دەستوور بەتایبەت لەو پرسانەی کە پەیوەندیان بە کیشەکانی سنوور ی ئیداری لەناوخۆی عێراق و، کێشەی سنوورەکان لە وڵاتانی دراوسێ.

- پێشکەشکردنی راوێژ لەسەر سەقامگیری سنوورەکان لەبارەی پاشماوەکانی جەنگیی وەک مین و تەقەمەنییەکانی دیکە کە مەترسی لەسەر هاووڵاتیان دروست دەکەن.

- زیادکردنی هەماهەنگییەکان لەپێناو باشترکردنی خزمەتگوزارییە مەدەنییەکان وەک چاودێری تەندروستی و، بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندنی باڵا و کەرتەکانی دیکە.

- هاندانی سندوقیی نەختی نێودەوڵەتی لەپێناو چاکسازیکردن لە کەرتی ئابووری و، ئاوەدانی و گەشەی ئابووری.

- پێشکەشکردنی راوێژ بۆ چاکسازی کردن لە یاساکان  بەشێوەیەک بگونجێت لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان.

- هاندانی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان بەتایبەت کێشەی نەوت و غاز و، رێککەوتنی ئەمنی شنگال.

هەروەها دەرکردنی بڕیاری ژمارە 2017 لەساڵی 2013 و بڕیاری ژمارە 2621 لەساڵی 2022 تایبەتە بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و کوەیت لەسەر پرسی کێشە ئاوییەکانی نێوانیان و پرسەکانی دیکەی پەیوەست بە نێوان هەردوو وڵات.