داعش هێرشیكرده‌ سه‌ر سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی

داعش هێرشیكرد / وێنه‌: ئه‌رشیڤ
داعش هێرشیكرد / وێنه‌: ئه‌رشیڤ

K24 - دیاله‌:

ئه‌مشه‌و لە پارێزگای سەلاحەددین بە هۆی هێرشێکی چەکدارانی داعشەوە، ژماره‌یه‌ك سەرباز و ئەفسەری سوپای عێراقی کوژران و بریندار بوون.

بە گوێره‌ی زانیارییەکان کە دەست کوردستان24 کەوتوون، موقه‌ده‌م روكن خالید ناجی عه‌لوانی کە فەرماندەی فەوجەکەیە، لەگەڵ چوار سەربازی دیکە کوژراون و هه‌روه‌ها هه‌شت سەربازی دیکەش بریندار بوونە.

هێرشەکە لە گوندی  (الاسبعيات)ـی نزیک دەشتایی عوزێم لە نێوان دیاله‌ و سەڵاحەددین بووە.

لەھەمان کاتدا بەپێی زانیارییەکان تیرۆرستانی داعش لە قۆڵێکی دیکەوە لەنزیک ناوچەی (متیبیجە) لەسەڵاحەددین ھێرشیان کردووه‌ته‌ سەر حەشدی شەعبی.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هێرشه‌كان له‌ رێگه‌ی دوو خۆكوژه‌وه‌ ئه‌نجامدراون.