سەرۆککۆماری عێراق و ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان گرنگیی بوونی بابەتی پێکەوەژیان لە پرۆگرامەکانی خوێندن تاوتوێ دەکەن
K24- هەولێر
سەرۆککۆماری عێراق و ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جەخت لە گرنگیی بوونی بابەتی پێکەوە ژیان لە وانەکانی خوێندندا دەکەنەوە .
ئەمڕۆ سێشەممە(14ـی ئایاری 2024)، سەرۆک کۆماری عێراق لەتیف ڕەشید، لە کۆشکی کۆماری، لەگەڵ دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان کۆبوەوە.
بەپێی زانیارییەکان، لەو کۆبوونەوەیەدا، جەخت لە گرنگیی هاوئاهەنگیی نێوان وەزارەتەکانی پەروەردە، ڕۆشنبیریی، گەشتوگوزار و شوێنەوار کرایەوە، بۆ ئامادەکردنی پرۆگرامێکی خوێندن کە بابەتەکانی ڕێزگرتن لە پێکەوە ژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان لەخۆ بگرێت.
ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش، هەموو ئەو چالاکییانەی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق خستە ڕوو کە نووسینگەکەیان بۆ بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیریی ڕێزگرتن لە ئازادییەکان و ڕێگریی کردن لە بێڕێزیی و پێشێلکارییەکان.

دیندار زێباری دەربارەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم لە بارەی مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوە کرد، لە حکومەتی هەرێم ئیرادەیەک هەیە بۆ پاراستن و بەرگریی کردن لە بەها و پڕەنسیپەکانی مافی مرۆڤ، گوتی، لەو ڕووەوە هەنگاوی زۆر نراوە لە دەرکردنی یاسا و ڕێنمایی و هەنگاوی کردارەکی، لەگەڵ پەسەند کردنی پلانی حکومەتی هەرێم بۆ مافەکانی مرۆڤ کە لە پڕۆسەی جێبەجێکردندایە.