محه‌ممه‌د ئیسماعیل: كورد له سووریا له به‌رده‌م ئه‌رك و هەڕەشەی گه‌وره‌دایه
K24 - هەولێر:
جارێكی دیكه هێرش ده‌كرێته‌وه سه‌ر باره‌گه‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا له قامیشلۆ و ده‌سووتێندرێت؛ هاوكات سكرتێری ئه‌و پارته ئاماژه به‌وه ده‌كات، دژایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و ڕێبازی ڕه‌سه‌نی كوردایه‌تی به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 14ـی ئایاری 2024) محه‌ممه‌د ئیسماعیل، سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا به كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، كورد له سووریا هێشتا ئه‌ركی گه‌وره و هەڕەشەی قورسی له به‌رده‌مدایه و هاوكات كۆمه‌ڵێك كه‌س و گرووپ دژی ئایینده و نه‌ته‌وه‌كه‌یان ده‌وه‌ستنه‌وه و كرده‌وه نابه‌جێكانیان به‌رده‌وامه.
محه‌ممه‌د ئیسماعیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، خه‌باتیان له‌پێناو پرسی نه‌ته‌وه‌ییدا له سووریا به‌رده‌وامه و كۆڵ ناده‌ن. گوتیشی، بارگه‌كانیان به‌رده‌وام له خزمه‌تی پرسی نه‌ته‌وه‌ییدا كراوه‌یه و جگه له‌و خزمه‌ته هیچ باسێكی دیكه‌ی تێدا نه‌كراوه تاوه‌كوو هێرش بكرێته سه‌ریان.
سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، باره‌گه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه و پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا به‌رده‌وام وانه‌ی كوردایه‌تییان لێ گوتراوه‌ته‌وه و خزمه‌تیان به ڕۆشنبیری و زمانی نه‌ته‌وه‌یی كردووه.
پێشتریش ڕۆژی هەینی، 01-03-2024، دەیان گەنجی سەر بە ڕێکخراوی "جوانێن شۆڕشگێر"ـی سەر بە پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە)؛ هێرشیان کردە سەر نووسینگەی پارتیی دیموکراتی کوردستان – سووریا (پەدەکەسە) لە شاری کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان کە لەلایەن ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا (ئەنەکەسە) ڕێوڕەسمی بەبۆنەی 45 ساڵەی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی تێیدا بەڕێوە دەچوو.
ئەو گەنجانەی سەر بە پەیەدە کەرەستە، ئامێری ئەلیکترۆنی، ئاڵا، وێنە و دەیان کەلوپەلی دیکەی نووسینگەی پارتیی دیموکراتی کوردستان – سووریایان سووتاندن و هاوکات هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک میوان و ئامادەبووی ڕێوەڕەسمەکە کە بەشێکی زۆریان منداڵ، ئافرەت و بەساڵاچوو بوون.
هاوکات لە شاری دەرباسیێی ڕۆژئاوای کوردستان، دەیان ئەندامی دیکەی سەر بە پەیەدە هێرشیان کردە سەر ڕێوڕەسمی یادی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی، کە لەلایەن ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا ڕێک خرابوو. ئەو ئەندامانەی پەیەدە، پەلاماری ئامادەبووانی ڕێوڕەسمەکە و چالاکوانانی سیاسی‌یان دا و ئامێر و کەلوپەلەکانی ناوەوەی هۆڵەکەیان سووتاند.
هەر یەکە لە لێژنەی کورد بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سووریا (ڕاسد)؛ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە سووریا (ماف)؛ ڕێکخراوی بەرگریی لە زیندانیانی ڕا لە سووریا (ڕوانگە)؛ ڕێکخراوی کوردی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سووریا (داد)؛ سەندیکای گشتیی نووسەران و ڕۆژنامەنووسانی کورد لە سووریا (فەرمانگەی یاسایی)؛ ڕێکخراوی ژنانی کوردی ئازاد؛ هێزەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کوردستان؛ ئەنجوومەنی ئێزدی سووریا و لیژنەی مافی مرۆڤ لە دیداری دیموکراتی نیشتمانی لە سووریا، لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا هێرشکردنە سەر ڕێوڕەسمی ساڵیادی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی‌یان سەرکۆنە کرد.