سێ یاریزانی ریاڵ مەدرید نزیکترین بەربژێرن بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆر

ریاڵ مەدرید
ریاڵ مەدرید

وەرزی 2023-2024 لە خولەکانی تۆپی پێی ئەوروپا دەگاتە وێستگەی کۆتایی دوای ئەوەی ناسنامەی پاڵەوانی خولە گەورەکانی ئەوروپا جگە لە پرێمەرلیگ دەرکەوتن، لەم خولەشدا ئارسێناڵ و مان سیتی لە دواگەڕدا ململانێی بردنەوەی نازناوەکە دەکەن.

ئێستا تەنیا 3 یاریی کۆتایی لە پاڵەوانێتییەکان ماوە بۆ ئەوەی چانسی یاریزانە بەربژێرەکان بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆر زیاتر بەرزببێتەوە.

- خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا : ریاڵ مەدرید X بۆرووسیا دۆرتمۆند (1 حوزەیرانی داهاتوو)
-خولی ئەوروپا :لیڤەرکوزن X ئاتاڵانتا (22ی ئایاری داهاتوو)
- کۆنفرانس لیگ : ئۆڵمپیاکۆس X فیۆرێنتینا (29ی ئایار)

بەوپێیەی چامپیۆنزلیگ چامپیۆنزلیگ گرنگترین پاڵەوانیەتی ئەوروپا و ریاڵ مەدریدی خاوەنی 14 نازناو لە یاریی کۆتاییە، مانای ئەوەیە یاریزانەکانی پشکی شێریان بەردەکەوێت لە لیستی بەربژێران و نزیکترینن بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆر.

بەپێی رۆژنامەی "سکۆر90" ئەم یاریزانانە نزیکترین بەربژێرن بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆر:

ڤینیسیۆس جۆنیۆر (ریاڵ مەدرید) 35٪
جود بێڵینگهام (ریاڵ مەدرید) 17٪
کیلیان ئێمباپێ (پاریس سانجێرمان)10٪
-هاری کەین (بایرن میونشن) 10٪
تۆنی کرووس ( ریاڵ مەدرید) 5٪

رەنگە لیستی بەربژێرەکان بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆر لە کاتێکی دیکە گۆڕانکاری بەسەردا بێت چونکە چالاکییەکانی تۆپی پێ بەردەوام دەبن، یاریزانانی ئەوروپا و ئەمریکا هەردوو پاڵەوانیەتی یۆرۆ و کۆپا ئەمریکایان لەبەردەمە و چاوەڕێ دەکرێت رکابەری بەهێزی تێدا ببینرێت.