ڕەجەب تەییب ئەردوغان: ئەگەر ئیسرائیل لە غەززە ڕانەگیردرێت ڕوو دەکاتە ئەنادۆڵ

ڕەجەب تەییب ئەردوغان، سەرۆکی تورکیا
ڕەجەب تەییب ئەردوغان، سەرۆکی تورکیا

K24- هەولێر

ڕەجەب تەییب ئەردوغان، سەرۆکی تورکیا دەڵێت، ئیسرائیل چاوی بە داگیرکردنی غەززە و ناوچەکانی فەڵەستین تێر نابێت، بەڵکو چاوی بڕیوەتە ناوچەی ئەنادۆڵی تورکیا.

ڕۆژی چوارشەممە(15ـی ئایاری 2024)، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا گوتی، ئیسرائیل بە داگیرکردنی غەززە و ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین داناساکێت، بەڵکو بۆ داهاتوو چاوی بڕیوەتە ناوچەی ئەنادۆڵی تورکیا، ئەگەر لە کەرتی غەززە ڕانەگیرێت.

ئەردۆغان گوتیشی هەندێک لە بەرگریی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی و هێزە نیشتمانییەکانی تورکیا لە شەڕی سەربەخۆییدا توڕەن، ئاماژەی بەوەش کرد کە حەماس هێڵی یەکەمی بەرگرییە بۆ ئەنادۆڵ.

ئەردۆغان ڕۆژی چوارشەممە لە میانەی وتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی  پارتی داد و گەشەپێدانی فەرمانڕەوا پرسیاری کرد و گوتی:  پێتان وایە ئیسرائیل لە غەزە بوەستێت!؟