گۆرانی "شەوانی هەولێر" بڵاوکرایەوە

هەرێم محەممەد، گۆرانیبێژ
هەرێم محەممەد، گۆرانیبێژ

K24 - هەولێر

نوێترین گۆرانی هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەرێم محەممەد، بەناوی "شەوانی هەولێر" لەچەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی ئایاری 2024، هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەرێم محەممەد، دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ـی راگەیاند، گۆرانییە تازەکەم بەشێوەی لایڤ تۆمارکراوە، لەئاواز و میلۆدی فۆلکلۆرە. ساز لەلایەن ئاراس کۆیی دانراوە و ئەرشەد مەلازادە کەمانەکەی جێبەجێکردووە و دەنگیش لەلایەن تارق خانەقینی تۆمارکراوە.

ئەو گۆرانیبێژە گوتیشی: "بەرهەمە تازەکەم تایبەتە بەشاری هەولێری خۆشەویست، ئەو گۆرانییەشم هەر لەلایڤ میوزیک تۆمارکردووە و کلیپم بۆی نەکردووە، واتە ئامادەکاری نەبووە بۆ تۆمارکردنی ئەو گۆرانییە بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ، ڕەنگە لە داهاتوودا بیر لەوە بکەمەوە کلیپیشی بۆ بکەم. هیوادارم ئەو بەرهەمە تازەیەم بەدڵی هەموو هەوادارەکانم بێت".

هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەرێم محەممەد، خەڵکی هەولێرە و ماوەیەکی زۆرە دەستی بەگۆرانی گوتن کردووە و خاوەن چەندین بەرهەمی هونەرییە. نوێترین گۆرانیشی بەناوی "شەوانی هەولێر" بڵاوکردۆتەوە.