بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ڕواندز: گەشتیاران پابەندی ڕێنماییەکانی گەشتیاریی نابن
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ڕواندز ڕایدەگەیەنێت، هۆکاری گەرما و خۆ فێنککردنەوەی گەشتیاران لە کەناری ڕووبارەکان، بوونەتە هۆکاری ڕووداوی خنکان، لەگەڵ ئەوەی تابلۆی ئاگاداریی هەڵواسراوە کە مەلوانی و نزیک بوونەوە لەو شوێنانەی مەترسی هەیە، ڕێگەپێدراو نییە.
پارێز یوسف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاریی ڕواندز بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بهفروبارانی زۆری ئهمساڵ ئاستی ئاوی ڕووبارهكانی زۆر بهرزكردونهتهوه، دەشڵێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، گەشتیارانی زۆر بۆ خۆ فێنککردنەوە، سەردانی کەناری رووبارەکان دەکەن، زۆر جار ئەوە بۆتە هۆکاری خنکان.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاریی سۆران دەڵێت، هۆکاری ئەو رووداوانە دەگەڕێتەوە بۆ خودی گەشتیاران لەوەی پابەندی رێنماییەکانی گەشتیاریی و بەرگریی شارستانی نابن، ئاشکرای کرد، ئەوناوچانەی خەڵکی لێ دەخنکێ تابلۆی ئاگاداری بەرگریی شارستانی تێدا هەڵواسراوە کە نزیکبوونەوە و مەلەوانی رێگا پێدراو نییە.
رهوهند مهغدید ، گوتهبێژی بهرگری شارستانی سۆران بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەگەر کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەر رووبار و چۆمەکان بڵاوە پێبکەین، ناتوانین کۆنترۆڵی تەواوی رووبارەکان بکەین، بۆیە ناچارین تابلۆی هۆشداری دابنێین.
گوتهبێژی بهرگری شارستانی سۆراندەڵێت، لە رۆژانی پشوو تیمەکان زیاد دەکەن و دابەشی سەر ناوچە مەترسیدارەکانیان دەکەن، ئاماژە بەوە دەکات، زۆری تیمەکان دەبێتە گرفت لەوەی سەڕەرای پابەندن نەبوونی گەشتیاران، هەندێک جار کارمەندانەکانی بەرگریی شارستانیی دووچاری بەرپەرچدانەوەی گەشتیاران هاتوونەتەوە، لە وەڵامی ئەو ڕێنماییانەی پێیان دەدرێت، گەشتیاران دەڵێن کە گیانیان پەیوەست نییە بە تیمەکانی بەرگریی شارستانیی.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی زاخۆ بڵاوی کردووەتەوە، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 18-05-2024، کوڕ و کچێک لە گوندی "گورگیران" لەنێو ڕووباری دیجلە خنکاون.
پێشتریش ڕەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگری شارستانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە کوردستان24ـی ڕاگەیاندبوو، دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، 17ـی ئایاری 2024، باوک و کوڕێکی خەڵکی شارۆچکەی بەحرکەی پارێزگای هەولێر، کە بە مەبەستی گەشتکردن چووبونە سەیران، لە ڕووباری گەورەی چۆمان و لە نزیک شارۆچکەی گەڵاڵە خنکان.