هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی ره‌ئیسی تووشی رووداوێك بووه
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران، هێلیكۆپته‌ری ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته تووشی رووداوێك بووه.
مانگی سووری ئێرانی له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، هیچ زانیارییه‌كمان له‌باره‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه و دۆخی سه‌رنشینانی نییه.
وه‌زیری ناوخۆی ئێران رایگه‌یاندووه، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن نه‌گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه.
ئاژانسی فارسی ئێرانیش له لایه‌ن خۆیه‌وه داوا له هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته ده‌كات، نزا بۆ ره‌ئیسی و سه‌رنشینانی هێلیكۆپته‌ره‌كه بكه‌ن.
میدیای ئێران، تاكو ئێستا هێلیكۆپته‌ره‌كه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
شوێنی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکە لە گوندی ئوزی سەر بە شارۆچکەی وەرزەقانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات بووە.
ئەم شوێنە 65 کیلۆمەتر لە شاری تەورێزی ناوەندی پارێزگاکەوە دوورە.
ناوچەیەکی شاخاوی و دارستانێکی چڕە.
20 تیمی فریاکەوتن بەڕێ کراون بۆ شوێنەکە.
تیمەکان گەیشتوونەتە ناوچەکە و گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی کۆپتەرەکە بەردەوامە
مانگی سوور ڕاگەیاندووە بە هۆی تەم و مژ و سەختیی شوێنەکە پڕۆسەی گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی کۆپتەرەکە کاتێکی زۆری دەوێ.
تیمەکانی فریاکەوتن لە درۆنی چاوەدێری بۆ پشکنینی ناوچەکە کەڵک وەردەگرن.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كان، له شوێنی كه‌وتنی رووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئێران، رووداوه‌كه له دارستانی دیزمار له نێوان هه‌ردوو گوندی ئۆزی و پیر داوود بووه.
ڕەئیسی سەردانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێرانی کردووە، تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاندووە، ڕووداوەکە لە ناوچەیەکی نزیک شاری جوفا لە سنووری ئازەربایجان و نزیکەی 600 کیلۆمەتر (375 میل) لە باکوری ڕۆژئاوای تارانی پایتەختی ئێرانەوە ڕوویداوە.
ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ئێران IRNA ڕایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئێران حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان و پارێزگاری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێران و بەرپرسانی یاوه‌ری ڕەئیسی بوون، یەکێک لە بەرپرسانی حکوومەتی ناوخۆ وشەی "کەوتنە خوارەوە"ی بەکارهێناوە بۆ وەسفکردنی ڕووداوەکە، بەڵام بە ڕۆژنامەیەکی ئێرانی دانی بەوەدا نا کە هێشتا خۆی نەگەیشتووەوەتە شوێنەکە.
تەلەفزیۆنی دەوڵەت دەڵێت، تیمەکانی ڕزگارکردن هەوڵیان داوە بگەنە شوێنەکە، بەڵام بەهۆی خراپی کەشوهەواوە ڕێگەیان نەبووە بگەنە شوێنی ڕووداوەکە.
ئێران هەلیکۆپتەری جۆراوجۆر لە وڵاتەکەدا بەکاردەهێنێت، بەڵام سزا نێودەوڵەتییەکان رێگەیان نەداوە پارچەکانیان بگاتە ئێران، فڕۆکە سەربازییەکە دەگەڕێتەوە بۆ پێش شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1979.