40 تیم بەدوای دۆزینەوەی رەئیسین
ئاژانسەکانی ئێران بڵاویان کردەوە، 40تیم بەدوای دۆزینەوەی رەئیسی و تیمەکەین، وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتەش دەڵێت، هیچ زانیارییەکمان لەبارەی چارەنووسی رەئیسی نییە.
تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند، هەلیکۆپتەرێک کە سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی تێدابوو، ڕۆژی یەکشەممە "بە ناچاریی نیشتوەتەوە" بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەکی لەسەر بدات.
ڕەئیسی سەردانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێرانی کردووە، تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاندووە، ڕووداوەکە لە ناوچەیەکی نزیک شاری جوفا لە سنووری ئازەربایجان و نزیکەی 600 کیلۆمەتر (375 میل) لە باکوری ڕۆژئاوای تارانی پایتەختی ئێرانەوە ڕوویداوە.
ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ئێران IRNA ڕایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئێران حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان و پارێزگاری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێران و بەرپرسانی دیکە لەگەڵ ڕەئیسی بوون، یەکێک لە بەرپرسانی حکومەتی ناوخۆ، وشەی "کەوتنە خوارەوە"ی بەکارهێناوە بۆ وەسفکردنی ڕووداوەکە، بەڵام زانیاریی بە ڕۆژنامەیەکی ئێرانداوە کە هێشتا خۆی نەگەیشتووەوەتە شوێنەکە.
نە ئاژانسی هەواڵی کۆماری ئیسلامی و نە تەلەفزیۆنی دەوڵەت، هیچ زانیارییەکیان لەسەر بارودۆخی ڕەئیسی نەداوە.
تەلەفزیۆنی دەوڵەت دەڵێت، تیمەکانی ڕزگارکردن هەوڵیان داوە بگەنە شوێنەکە، بەڵام بەهۆی خراپی کەشوهەواوە ڕێگەیان نەبووە بگەنە شوێنی ڕووداوەکە.
ڕەئیسی ڕۆژی یەکشەممە لە ئازەربایجان بوو بۆ کردنەوەی بەنداوێک لەگەڵ سەرۆکی ئازەربایجان، ئەم بەنداوە سێیەمین بەنداوە کە لەلایەن هەردوو وڵاتەوە لەسەر ڕووباری ئاراس دروستکراوە، سەردانەکە سەرەڕای ساردی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، لەوانە هێرشە چەکدارییەکەی ساڵی 2023 بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئازەربایجان و ئیسرائیل کە ئایینی شیعەی ئێران بە دوژمنی سەرەکی خۆی لە ناوچەکەدا دادەنێت.
ئێران هەلیکۆپتەری جۆراوجۆر لە وڵاتەکەدا بەکاردەهێنێت، بەڵام سزا نێودەوڵەتییەکان رێگەیان نەداوە پارچەکانیان بگاتە ئێران، ئەو فڕۆکە سەربازییەی ڕەئیسی، دەگەڕێتەوە بۆ پێش شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1979.
بەپێی زانیارییەکان میدیای ئێران، 40 تیم بەدوای رەئیسی و شاندەکەیدا دەگەڕێن و پێیان ناگەن.