سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا: لە نزیکەوە چاودێریی ڕووداوەکەی ئێران دەکەین
سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا لەسەر ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی دەڵێت، لەگەڵ وڵاتانی ئەندام و هاوبەشەکانی یەکێتی ئەوروپا لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین.
رۆژی یەکشەممە(19ـی ئایاری 2024)، چارلس میشێل، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، ئاگەداری رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپەتری سەرۆککۆماری ئێرانین، ئێمە لەگەڵ وڵاتانی ئەندام و هاوبەشەکانی یەکێتی ئەوروپا لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین.
وەزیری تەندروستی ئێرانیش ڕایگەیاند، تەواوی تیمەکانی ڕزگاریی سەرقاڵن لە بەدواگەڕان،
سەرۆکی مانگی سووری ئێرانی ئاشکرای کرد، تیمەکان زۆر نزیک بوونەتەوە لە شوێنی ڕووداوی کەوتنەوە خوارەوەی فڕۆکەکەی ڕەئیسی.
ڕەئیسی ڕۆژی یەکشەممە لە ئازەربایجان بوو بۆ کردنەوەی بەنداوێک لەگەڵ سەرۆکی ئازەربایجان، ئەم بەنداوە سێیەمین بەنداوە کە لەلایەن هەردوو وڵاتەوە لەسەر ڕووباری ئاراس دروستکراوە، سەردانەکە سەرەڕای ساردی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، لەوانە هێرشە چەکدارییەکەی ساڵی 2023 بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئازەربایجان و ئیسرائیل کە ئایینی شیعەی ئێران بە دوژمنی سەرەکی خۆی لە ناوچەکەدا دادەنێت.
ئێران هەلیکۆپتەری جۆراوجۆر لە وڵاتەکەدا بەکاردەهێنێت، بەڵام سزا نێودەوڵەتییەکان رێگەیان نەداوە پارچەکانیان بگاتە ئێران، ئەو فڕۆکە سەربازییەی ڕەئیسی، دەگەڕێتەوە بۆ پێش شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1979.
سوپاسالاری ئێران گوتی، تەواوی تواناکانمان دەخەینە گەڕ بۆ ڕزگارکردن و دۆزینەوەی سەرۆک.
خامەنەیی رێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیش دوای کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی ڕەئیسی، داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانی کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاوی کردەوە، لە نزیکەوە چاودێری ڕاپۆرتەکان دەکەین لەسەر ئەگەری نیشتنەوەی هەلیکۆپتەرێک کە سەرۆک و وەزیری دەرەوەی ئێرانی تێدابووە.
بەپێی زانیارییەکان میدیای ئێران، 40 تیم بەدوای رەئیسی و شاندەکەیدا دەگەڕێن و پێیان ناگەن.