به‌هۆی رووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی ره‌ئیسی، بایدن مۆڵه‌ته‌كه‌ی پچڕاند و گه‌ڕایه‌وه كۆشكی سپی
به‌هۆی رووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ری سه‌رۆكی ئێران، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به مۆڵه‌ته‌كه‌ی ده‌هێنێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه كۆشكی سپی.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی به‌ریتانی، به‌هۆی رووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ری ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ئێران و بێسه‌روشوێنی بوونی شاندێكی ئێران، كه له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی به‌نداوێكدا له نێوان ئێران و ئازه‌ربێجان به‌شدار بوون، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به مۆڵه‌ته‌كه‌ی ده‌هێنێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه كۆشكی سپی.
كۆشكی سپی له‌مباره‌یه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، راپۆرته‌كانی تایبه‌ت به رووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی ره‌ئیسی خراونه‌ته به‌رده‌ستی جۆ بایدن.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا پێنتاگۆن به سكای نیوزی به‌ریتانی راگه‌یاند، سه‌رۆك ئه‌ركانه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی له‌سه‌ر هێڵن بۆ به‌دواداچوون بۆ دۆخی ئێران.
گوتەبێژی حکوومەتی ئێران دەڵێ تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی سەرۆککۆمار و هاوڕێیانی لەبەردەست نییە.
عەلی بەهادوری جەهرومی گوتەبێژی حکوومەتی ئێران لە نووسراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاندووە، خەڵک مافی خۆیانە سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی کۆپتەری سەرۆککۆمار زانیاریی راست و دروست لە ڕاگەیاندنەکان وەربگرن، بەڵام بە هۆی سەختی جوگرافیای شوێنی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکە و دۆخی خراپی کەشوهەوا، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی نوێ لەبەر دەست نییە.
جەهرومی ئاماژەی بەوەش کردووە بە دۆخێکی سەخت و ئاڵۆزدا تێدەپەڕین و لەم بارودوخەدا تاکە ڕێگەچارە سەبر و نزا و متمانەکردن بە تیمەکانی فریاکەوتنە.