ئیلھام عەلیێڤ: دڵگران بووین به‌ بیستنی هه‌واڵی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ی ره‌ئیسی

سه‌رۆككۆماری ئازه‌ربایجان رایده‌گه‌یه‌نێت، دڵگران بووین به‌ بیستنی هه‌واڵی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ی ره‌ئیسی.

ئیلھام عەلیێڤ سه‌رۆككۆماری ئازه‌ربایجان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نووسیوویه‌تی: ئه‌مڕۆ پاش ماڵئاوایكردنمان له‌ سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، دڵگران بووین به‌ بیستنی هه‌واڵی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ی ڕه‌ئیسی.

عەلیێڤ هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: " له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین كه‌ ڕه‌ئیسی و شاندی یاوه‌ری سه‌لامه‌ت بن. ئێمه‌ وه‌ك وڵاتی ئازربایجان ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كی پێویستین بۆ حكومه‌تی ئێران".