سوودانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی بۆ گەڕان بەدوای هێلیکۆپتەرەکەی ره‌ئیسی راسپارد

سوودانی
سوودانی

سەرۆکوه‌زیرانی عێراق داوا لە وەزارەتی ناوخۆ و مانگیی سووری عێراق دەکات بۆ گەڕان بەدوای هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران هاریکاریی پێویست پێشکەش بکەن.

باسم عەوادی گوتەبێژی حکوومەتی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزارەتی ناوخۆ، مانگیی سووری عێراقی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە بۆ گەڕان بەدوای هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران هاریکاریی پێویست  پێشکەشی کۆماریی ئیسلامی ئێران بکەن.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ بەرپرسی بەشی ئۆپەراسیۆنەكان لە مانگی سووری ئێران بە میدیای وڵاتەكەی راگەیاند، لە ئێستادا زیاتر لە 46 تیم سەرقاڵی گەڕان و پشكنینن بەدوای هیلیكۆپتەرەكەی سەرۆك كۆمار و شاندی یاوەری دەگەڕێن، هاوكات لەرێگای چەندین تیمی گەڕۆكەوە بە ناوچەكەدا بڵاوبوونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد، تیمەكانیان گەیشتوونەتە شوێنەكە بەڵام بەداخەوە بەهۆی تەم و نالەباری كەشوهەواوە گەڕانەكان هیچ ئەنجامێكیان نەبووە.

وتیشی، بەداخەوە نەتوانراوە بەهۆی زۆری تەمو مژەوە لەرێگای ئاسمانی و بە فرۆكە و درۆن هیچ شتێك بدۆزرێتەوە.