تورکیا و سعوودییە بەدوداچوون بۆ ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران دەکەن

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و سعوودییە
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و سعوودییە

K24 – هەولێر:

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و سعوودییە نیگەرانی خۆیان لە رووداوەی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران دەردەبڕن و جەختیان لەوە کردەوە ئامادەیی هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەکن بۆ ئێران.

ئەمڕۆ یەکشەممە (19ـی ئایاری 2024) وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و سعوودییە لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەیان بەوەدا،بەدواداچوون بۆ رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆکۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران دەکەن.

هاوکات جەختیان لەوە کردەوە، ئامادەیی پێشکەشکردنی هەموو هاوکاریی و پاڵپشتییە بۆ گەڕان بە دوای سەرۆکۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران.

رۆژی یەکشەممە (19ـی ئایاری 2024) هێلیکۆپتەرێک کە ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و شاندی هاوڕێی بەرەو شاری تەورێز دەگواستەوە، تووشی ڕووداوێکی نەخوازراو بوو و ناچار بوو لە دۆخێکی زۆر سەخت و دژواردا بنیشێتەوە.

میدیاکانی ئێران رایانگەیاند، سەرۆککۆماری ئێران، وەزیری دەرەوەی ئێران، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و نوێنەری ئایەتوڵلا خامەنەیی لە تەورێز لە ناو کۆپتەرەکەدا بوون.

ڕووداوەکە لە ناوچەیەکی نزیک شاری جوفا لە سنووری ئازەربایجان و نزیکەی 600 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای تارانی پایتەختی ئێرانەوە ڕوویداوە.