خامهنهیی: کەوتنەخوارەوەی کۆپتەری سەرۆک کۆمار نابێتە هۆی هیچ گرفتێک لە کاروباری حوکمڕانیدا
ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ ژمارەیەک لە بنەماڵەکانی ئەندامانی سوپای پاسداران، دڵنیایی بە هاووڵاتیان دا کە کەوتنەخوارەوەی کۆپتەری سەرۆک کۆمار نابێتە هۆی هیچ گرفتێک لە کاروباری حوکمڕانیدا.
گوتیشی بۆ ئەم مەبەستە ڕێنمایی پێویستم داوەتە بەرپرسانی وڵات.
ئایەتوڵلا عەلی خامهنهیی ههروهها گوتیشی: "نزا بکەن و هەموان لە خوا بپاڕێنەوە ئەو کۆمەڵە کەسە خزمەتگوزارە کە لەسەرووی هەموویان سەرۆککۆماری بەڕێزە، خزمەتی ئەوان بۆ ئێمە نیعمەتێکی گەورەیە. هیوادارین خوای گەورە ئەو نیعمەتە لە وڵاتەکەمان نەستێنێ".
خامهنهیی دهشڵێت، بەرپرسان لە ئەمڕۆ پاش نیوەڕۆوە کە هەواڵی ڕووداوەکە بڵاو بووەتەوە، بە جیدییەتێکی چەند ئەوەندە زیاتر لە پێشوو کارەکانی خۆیان دەکەن. منیش ئەوەی کە پێویست بووە پێیان بڵێم پێم وتوون، ئیشەڵلا کارەکانی وڵات بە ڕێکوپێکی دەچێتە پێشەوە و هەم ئاسایشی وڵات و ئاسایشی سنوورەکان دەپارێزرێن و هەم ئەو کارانەی لە لایەن حکوومەتەوە بەڕێوە دەچن، جێبەجێ دەکرێن.
به گوێرهی زانیارییهكانی تهلهڤزیۆنی فهرمی ئێران، ئهمڕۆ هێلیكۆپتهری ئیبراهیم رهئیسی سهرۆكی ئهو وڵاته تووشی رووداوێك بوو.
لهلایهكی دیكهوه بەرپرسی بەشی ئۆپەراسیۆنەكان لە مانگی سووری ئێران بە میدیای وڵاتەكەی راگەیاند، لە ئێستادا زیاتر لە 46 تیم سەرقاڵی گەڕان و پشكنینن بەدوای هیلیكۆپتەرەكەی سەرۆك كۆمار و شاندی یاوەری دەگەڕێن، هاوكات لەرێگای چەندین تیمی گەڕۆكەوە بە ناوچەكەدا بڵاوبوونەتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد، تیمەكانیان گەیشتوونەتە شوێنەكە بەڵام بەداخەوە بەهۆی تەم و نالەباری كەشوهەواوە گەڕانەكان هیچ ئەنجامێكیان نەبووە.
گوتیشی، بەداخەوە نەتوانراوە بەهۆی زۆری تەمو مژەوە لەرێگای ئاسمانی و بە فرۆكە و درۆن هیچ شتێك بدۆزرێتەوە.