ئیسرائیل رەتی دەکاتەوە دەستی لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ڕەئیسی هەبێت
کەناڵی 13ی ئیسرائیل ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە بە ئاماژەدان بە بەرپرسان ڕایگەیاند، تەل ئەڤیڤ هیچ پەیوەندییەکی بە ڕووداوەکەوەی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی ئێران نییە.
کەناڵی عیبری لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سەبارەت بە ئیسرائیل، ئەو پەیامەی بۆ وڵاتانی جیهان دەنێرێت ئەوەیە کە تەل ئەڤیڤ هیچ پەیوەندییەکی بە ڕووداوەکەوە نییە.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە تەلەفزیۆنی ئێران ڕایگەیاند، هەلیکۆپتەرێک کە سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی و هاوڕێکانی تێدابوو ، لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، بە سەختی نیشتوەتەوە.