محەمەد حەکیم: ئەگەر ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی ڕەئیستی تیرۆریستی بێت ئەوروپا دەسووتێت

محەمەد حەکیم، شرۆڤەکاری سیاسیی
محەمەد حەکیم، شرۆڤەکاری سیاسیی

شرۆڤەکارێکی سیاسیی لە تارانی پایتەختەوە گوتی، ئەگەر ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی ئێران کارێکی تیرۆریستی بێت، ئاگر ناوچەکە و ئەوروپا دەسووتێنێت.

رۆژی یەکشەممە(19ـی 2024)، محەمەد حەکیم، شرۆڤەکاری سیاسیی لە تارانی پایتەختی ئێرانەوە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بەهۆی خراپی کەشوهەوا پەیوەندی لەگەڵ سێ لە فڕۆکەکانی سەردانی سەرۆکی ئێران ،ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ ئازەربێجان نەماوە بەر لە ڕووداوەکە، دەشڵێت، هیچ هەواڵێک لە تیمەکەی ڕەئیسی نییە.

شرۆڤەکارەکە دەڵێت، ناوچەکە سەختە و ئۆتۆمبێڵ ناگاتە ناوچەکە،  کەشوهەوا نالەبارە، بۆیە بەهۆی پیادەوە گەڕان بەردەوامە.

محەمەد حەکیم دەڵێت،  ئومێدەکان بەرەو کەم بوونەوە دەچن، کاتێک بەسەر ڕووداوەکە تێدەپەڕێت و ئەنجامێک دەرناکەوێ.

دەشڵێت، تورکیا و عێراق و سعودیە هاوکاریی خۆیان ناردووە، جارێ نازاندرێ ڕووداوەکە هۆکارەکەی چییە، ئەگەرە ڕەئیسی گیانی لەدەستدا بێت، پەنجا ڕۆژ حکوومەت بەشیوەی کاتیی تا هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوە دەبرێت، ئەگەرهاتوو ڕووداوەکەش تیرۆریستی بوو، ناوچەکە دەسووتێ و ئاگرەکە دەگاتە ئەوروپا.