بەڵێن عەبدوڵڵا: بەهۆی ڕاگرتنی کارەکانی کۆمسیۆن، هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ناکرێت

چاوەکان لە سارد بڕیاری دادگای فیدراڵییە، چەند وادەی یەکلایکردنەوەی تانەکەی سەرۆک وەزیران ئەرێمی کوردستان دوابخات، هێندەی دیکە دیاریکردنی وادە نوێیەکەی هەڵبژاردن دوادەخرێت.

لای لایانە سیاسیەکان ڕوونبۆتەوە هەڵبژاردن لە 10-6ـی ئەمساڵ بەڕێوەناچێت، وادە نوێیەکەش نازانن کەیە ئەوان چاوەڕوانی وادەیەکی نوێ دەکەن.

بەڵێن عەبدوڵلا، سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، سەبارەت بە وادەکە و بە دڵنیاییەوە ناکرێت، چونکە خۆتان دەزانن ئەو وادەیە کە دانرایە بە هۆی ئەوەی دادگای فیدراڵی هەموو ڕێکارەکانی کۆمسیۆنی ڕاگرت، ئەوکاتە کاتی هەڵبژاردن دەکەوێتە ئەستۆی دەسەڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەویش بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی تەمەندرێژکراوە ئەگەر تەمەنی درێژکرێتەوە، وادەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری دەکەن.

درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆن بووەتە یەکێک لە بەرنامەکانی پەرلەمانی عێراق، لە هەمواری یاساکەش هاتووە درێژکردنەوەی تەمەنەکە تەنها بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە، شەش مانگ تەمەنی بۆ درێژدەکرێتەوە. لەسەر بنەمای ئەم شەش مانگە شارەزایانی بواری هەڵبژاردن قسە لەسەر وادە نوێیەکە دەکەن.

هۆشیار مالۆ، شارەزای بواری هەڵبژاردن، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەگەر ئەوڕۆ بڕیاردرا هەڵبژاردن لە کاتی خۆی بکرێ واتە لە 10-6، دەکرێ، بەس چاپکردنی فۆرمی دەنگدان 40 ڕۆژی دەوێ، بەپێی ئەو ئاماژەکردنانە کە هەن دوادەخرێت هەڵبژاردنەکان بەڵام زۆریش دوا ناخرێت، زیاترین ئاماژەکان ئەوەیە مانگی 9 یان 10 ئەم هەڵبژاردنە ئەنجام دەدرێت.

دوو لە ئاماژەکانی دواخستنی هەڵبژاردن دەست پێنەکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن و درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنە لایەنە سیاسییەکان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە هەڵبژاردن دوادەخرێت، شارەزایانی بواری هەڵبژاردنیش دەڵێن، هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ناکرێت و بڕیاردانی تەنها کاتی ماوە.