گەنجێک لەکاتی مەلەکردن لە ڕووباری سیرواندا خنکا

خنکان
خنکان

گەنجێک لەکاتی مەلە لە ڕووباری سیروان خنکا و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

ڕۆژی سێشەممە(21ـی ئایاری 2024)، هەرێم جاف، پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ، گەنجێكی تەمەن 25 ساڵە بەناوی ڕێبوار ئەنوەر کە خەڵکی دەربەندیخانە، بۆ مەلە چووەتە سەر ڕووباری سیروان لە كەمپی خوار و خنكاوە. سەرەڕای گەڕان، تا ئێستە تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.

پێشتر، فەرمانگەی مێدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، لەسەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە هەزار و 292 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە و خنکان و هەڵدێران تۆمار کراون، بەهۆی ئەو ڕووداوانەش62 کەس مردوون.

بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن لە بەرگریی شارستانیی هەرێم، ئاماژەی بەوە کردووە، بە هۆی ئەم ڕووداوانەوە،  بە گشتیی62 کەس مردوون، لەئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین 17 کەس، لەپارێزگای هەولێر 16کەس، لەپارێزگای دهۆک 9 کەس، لەئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان 8 کەس، لە پارێزگای سلێمانی 8 کەس، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران  یەک کەس، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ یەک كەس، لەپارێزگای هەڵەبجە یەک کەس و لە ئاکرێش یەک کەس.