بە چاودێری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی سیمپۆزیۆمی هاوبه‌شی چوار زانکۆی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو

سیمپۆزیۆمی هاوبه‌شی چوار زانکۆی کوردستان
سیمپۆزیۆمی هاوبه‌شی چوار زانکۆی کوردستان

لە سیمپۆزیۆمی هاوبه‌شی زانكۆكانی سه‌لاحه‌دین، دهۆك، سۆران، زاخۆ، باس لە فیدڕاڵییـەت کرا کە شـێوەی دەوڵەتـی ئاوێتەیـە، تێیـدا دەسـەڵاتەکان لـە نێـوان حكومەتـی فیـدڕاڵ و حكومەتی هەرێمەكاندا دابەشـدەکرێت.

ڕۆژی چوارشەممە(22ـی ئایاری 2024)، بە چاودێری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، سیمپۆزیۆمی هاوبه‌شی زانكۆكانی سه‌لاحه‌دین، دهۆك، سۆران، زاخۆ لە هەولێر به‌ڕێوه‌چوو.
بەپێی ڕاگەیاندراوی زانکۆی سەڵاحەدین،  له‌ سیمپۆزیۆمەکە‌ باس لە فیدڕاڵییـەت کراوە کە شـێوەی دەوڵەتـی ئاوێتەیـە، تێیـدا دەسـەڵاتەکان لـە نێـوان حكومەتـی فیـدڕاڵ و حكومەتی هەرێمەكاندا دابەشـدەکرێت، بـە تایبەتـی لـەو دەوڵەتانـەی فرەپێكهاتـەن، چونكـە مافـی پێکهاتـەکان زیاتـر دەپارێزێـت.

 لە بەشێکی سیمپۆزیۆمەکە باس لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی کرا و ئاماژە بەوە کرا،  ئەو دادگایە بنەمـــا دەســـتورییەكانی دەسـتووری فیدڕاڵیی عێراق و سیستەمی فیدڕاڵی و مافە دەستورییەكانی هەرێمی كوردســتانی بەتــەواوی نەپاراســتووە و مەترســیدارن، هاوکات كاریگەرییـــان لەســـەر بنەمـــا دەســـتورییەكان و سیســـتەمی فیدڕاڵـــی و مافـــە دەسـتورییەكانی هەرێمـی كوردسـتاندا هەیە.