شاندى باڵاى هه‌رێمى كوردستان، به‌شداریی پرسه‌ى سه‌رۆكى ئێرانی کرد

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییان له‌ پرسه‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆككۆماری كۆچكردووی ئێران كرد.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٤/٥/٢٢ شاندى باڵاى هه‌رێمى كوردستان كه‌ له‌ به‌ڕێزان نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مسته‌فا سه‌يد قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زيرى ناوخۆ پێك هاتبوو، له‌ تاران به‌شدارییان له‌ پرسه‌ى سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران خوالێخۆشبوو ئيبراهيم ڕه‌ئيسى و ياوه‌رانیدا کرد.

شانده‌که‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆیان و هه‌رێمی کوردستانیان به‌ سه‌رکردایه‌تی و حکوومه‌ت و گه‌لی کۆماری ئیسلامیی دۆست و دراوسێ و خێزان و که‌سوکاری خوالێخۆشبوو سه‌رۆک ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و یاوه‌رانی گه‌یاند.