ڕه‌وه‌ند مه‌غدید: كێشه سیاسییه‌كانی ناوچه سنوورییه‌كان هۆكارێكه بۆ سووتانی پووش و پاوان
K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانیی سۆران ئاماژه به‌وه ده‌كات، كێشه سیاسییه‌كانی ناوچه سنوورییه‌كان یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی سووتانی پووش و پاوان، ده‌شڵێت: تیمه‌كانیان زۆر جار ڕێگرییان بۆ دروست ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 22ـی ئایاری 2024) ڕه‌وه‌ند مه‌غدید، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانیی سۆران تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: له ئه‌ركه‌كانیاندا بۆ ڕێگریكردن له ئاگركه‌وتنه‌وه به‌رده‌وامن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی سنووره‌كانیان به‌رفراوانه و هاوكات له‌گه‌ڵ توركیا و ئێرانیش هاوسنووره، ئه‌ركه‌كانیان قورسه.
ڕه‌وه‌ند مه‌غدید ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ندێك جار به‌هۆی كێشه سیاسییه‌كانه‌وه له سنووره‌كانی توركیا و ئێران‌دا ئاسته‌نگ بۆ تیمه‌كانیان دروست ده‌بێت.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانیی سۆران ڕوونیشی كرده‌وه، زۆر جار شوانه‌كان یاخود ئه‌وانه‌ی گه‌شت ده‌كه‌ن، به‌هۆی كهمتهرخهمییانهوه له ئاگر كردنه‌وه و له‌كاتی جگهرەكێشاندا، ئاگر دروست ده‌بێت و زیان به به‌رهه‌مه‌كان ده‌گات.
ڕه‌وه‌ند مه‌غدید سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكیشا، له هه‌ندێك كاتی دیكه‌دا به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه پووش و پاوانه‌كان ئاگریان تێبهردهردرێت و ده‌سووتێنرێن، یانیش ڕاوچییه‌كان ده‌بنه هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرهكهكان.