ریشی سوناک: 4ـی تەمووز هەڵبژاردنی گشتیی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت

ریشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا
ریشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا

 

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رۆژی 4ـی تەمووزی داهاتووی بۆ هەڵبژاردنی گشتیی بەریتانیا دیاری کرد، پاش ئەوەی پاشای وڵاتەکە داواکەی سەرۆک وەزیرانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان قەبوڵ کرد.

رۆژی چوارشەممە(22ـی ئایاری 2024)، ڕیشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پاش ئەوەی ڕەزامەندی پاشای وڵاتەکەی( شا چارلزی سێیەم)ـی وەرگرت، بڕیاریدا ڕۆژی رۆژی 4ـی تەمووزی داهاتوو هەڵبژاردنی گشتیی لە بەریتانیا بەڕێوەبجێت.

سەرۆک وەزیری بەریتانیا، ڕیشی سوناک گوتی،ئەمڕۆ لەگەڵ پاشا قسەم کرد بۆ ئەوەی داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی لێ بکەم، پاشا ئەو داوایەی قەبوڵ کرد و لە 4 ی مانگی حەوتدا هەڵبژاردنی گشتی لە بەریتانیا ئەنجام دەدەین.