ڕێگەی شار و گوندەکان چاکدەکرێنەوە و قیرتاو دەکرێن

چاککردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگەی نێوان شار و گوندەکان
چاککردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگەی نێوان شار و گوندەکان

ڕێگەی نێوان شار و گوندەکانی کوردستان، جگەلە هاموشۆی ئاسایی، فاکتەرێکی گرنگیی جووڵەی ئابووری و کاری نێوان ئەو ناوچانەیە، بۆیە گرنگیی بە چاککردنەوەی بەردەوامی ئەو ڕێگایانە دەدرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردوەتەوە، تیمەکانی چاککردنەوەی ڕێگەوبانی هەولێر، کاری چاککردنەوە و ڕێکخستنەوە و فەرش کردنی بەردی شکاو و پەستانەوە و قیرتاوکردنی، ڕێگای سەرەکی لۆفەکانی چیای سەفین، دیوی گەرۆتەی تەواو کردووە.

ڕاشیگەیاندووە، تیمەکانی چاککردنەوەی ڕێگەوبانی هەولێر کاری چاککردنەوە و قیرتاوکردنی چاڵەکانی رێگا سەرەکیەکانی (هەولێر-پیرمام، هەولێر،مەخمور، شەقلاوە-هیران، هەولێر-گوێر، هەولێر-خەبات، خەبات-سفەیە، بەستۆڕە، هەنارە-دەربەندی گۆمەسپان) یان کردووە و ئێستا شوفێران و هاووڵاتیان دەتوانن ئاسایی هاتوچۆی تێدا بکەن.