گەرمیان.. ژمارەیەک هاووڵاتی لەسەر ڕاوی گورگ دەستگیر کران

گورگ
گورگ

K24 – هەولێر:

پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ڕایگەیاند، چوار هاووڵاتیی کە دوو گورگی کوژراویان پێ بوو، دەستگیر کران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (23ـی ئایاری 2024) بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لە بازگەی کفری چوار تۆمەتبار دەستگیر کران کە دوو گورگی کوژراویان پێ بوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئێستا تۆمەتبارەکان بەند کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.