شوێنگرەوەی چاڤی هێرناندێز دیاریكرا

چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری بارسێلۆنا
چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری بارسێلۆنا

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی میدیاییەكانی ئیسپانیا بڵاویان كردووەتەوە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دوایین یاریی چاڤی هێرناندێز دەبێت وەكو راهێنەری بارسێلۆنا، راستەوخۆ راهێنەرێك بۆ شوێنگرەوەی دیاریكراوە.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا لە راپۆرتە هەواڵێكدا هێمای بۆ ئەوە كردووە خوان لاپۆرتا سەرۆكی بارسێلۆنا سوورە لەسەر دوورخستنەوەی چاڤی هێرناندێز.
لە لایەكی دیكەیشەوە، جیرار رۆمیرۆ رۆژنامەنووسی ناوداری ئیسپانیا ئاشكرای كردووە خوان لاپۆرتا سەرۆكی لەگەڵ بێنی زەهاوی بەڕێوەبەری كارەكانی هاینز فلیكی راهێنەری ئەڵمانی رێككەوتنی كۆتایی كردووە و ئەو راهێنەرە دەبێتە شوێنگرەوەی چاڤی هێرناندێز.
هانز فلیكی 59 ساڵ، پێشتر وەكو یاریدەدەری یواكیم لۆف، مۆندیالی 2014ـی لەگەڵ ئەڵمانیا بەدەستهێناوە، 7 نازناویشی لەگەڵ بایرن میونشن بردووەتەوە لە نێویاندا نازناوێكی چامپیۆنزلیگشی تێدایە، چوار نازناویشی وەكو راهێنەری هۆفینهایم بەدەستهێناوە.
رۆمێرۆ ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە یاریی یەكشەممەی داهاتووی نێوان سێڤییا و بارسێلۆنا دەبێتە دوایین یاریی چاڤی وەكو راهێنەری بارسێلۆنا.
چاڤی هێرناندێز لەگەڵ بارسێلۆنا لە كۆی 141 یاری، 89 سەركەوتن و 23 یەكسانبوون و 29 دۆڕانی هەیە و نازناوێكی لالیگا و سووپەری ئیسپانیاشی بردووەتەوە و ئەم وەرزەش بەدەستی بەتاڵ كۆتاییان پێهێنا.

.