ئێرلینگ هالاند ریکۆردێکی خراپ تۆمار دەکات

هالاند بە درێسی مان سیتی
هالاند بە درێسی مان سیتی

ئێرلینگ هالاند ئەستێرەی نەرویجی ریکۆردێکی خراپ لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی تۆمار دەکات و ئەم ئامارە خراپەی لەگەڵ یانەکەی کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە.

ئێرلینگ هالاند لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ نەیتوانی ببێتە فریادڕەسی مانچێستەر سیتی لە گەیاندنی یانەکەی بە قۆناغەکانی پێشەوەی چامپیۆنزلیگ دوای ئەوەی بەرامبەر ریاڵ مەدرید دۆڕان، ئێوارەی رۆژی شەممەش لە یاریی کۆتایی جامی ئینگلتەرا بەرامبەر مانچێستەر یونایتد دۆڕان و نەیانتوانی نازناوەکە ببەنەوە.

ئێرلینگ هالاند تا ئێستا لەگەڵ مانچێستەر سیتی 5 جار گەیشتووەتە یاریی کۆتایی خول و پاڵەوانیەتییە جیاوازەکان بەڵام نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک بکات، هەروەها هالاند لەگەڵ مانچێستەر سیتی 9 یاریی لە قۆناغەکانی کۆتایی و پێش کۆتایی خول و پاڵەوانیەتییە جیاوازەکان کردووە بەبێ ئەوەی هیچ گۆڵێک یان ئەسیستێک تۆمار بکات.

ئێرلینگ هالاند لە هاوینی 2022 لە بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانییەوە رووی لە مان سیتی کرد و تا ئێستا 98 یاریی بە درێسی ئەم یانەیە کردووە، توانیویەتی 90 گۆڵ و 15 ئەسیست تۆمار بکات.

ئاماری هالاند
ئاماری هالاند
ئاماری هالاند
ئاماری هالاند