لە بەسرا ئەندازایارانی نەوت کوتەککاری دەکرێن

هێزە ئەمنییەکان بە کوتەک لە دەرچووانی ئەندازیارانی نەوتیان داوە، کە لەبەردەم پاڵاوگەی  "شوعەیبە" لە بەسرە خۆپیشاندانیان دەکرد.

 لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەرکەوتووە، کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لەدەوری یەکێک لە خۆپیشاندەران کۆبوونەتەوە لێی دەدەن، هەندێکی دیکەش لەو خۆپیشاندەرانە دەستگیر کراون، لەهەمان کاتدا هاوار و ناڕەزایەتی ئەو ئافرەتانەش کە لەگەڵ هاوکارەکانیان خۆپیشاندانیان کرد، دەبیسترا.

سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندووە، ئەوانەی خۆپیشاندانیان کردووە 315 کەسی گرێبەستن و ئەندازیارانی نەوتن، لەبەردەم پاڵاوگەی شوعەیبە لە بەسرا خۆپیشاندانیان کردووە و داوای دامەزارندن دەکەن.