چاڤی بووەتە ئامانجی یانەیەکی پرێمەرلیگ

چاڤی هێرناندێز
چاڤی هێرناندێز

چاڤی هێرناندێز راهێنەری پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانی ئەم وەرزە پێشکۆتایی هاتنی ئەم وەرزە، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و دەنگۆیەکیش هەیە وەرزی داهاتوو رووبکاتە خولی نایابی ئینگڵاند.

پێدرۆ ئاڵمێدا رۆژنامەنوسی پۆرتوگاڵی لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆریمی X هەمان تویتەری رابردوو بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی چێڵسی ئینگڵاند دەیانەوێت لەگەڵ راهێنەرەکەی پێشووی بارسێلۆنا کۆببنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ ئەگەری بوون بە راهێنەری یانەکەیان، لە شوێنی ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ بکەن.

ئەو دەنگۆیە لە کاتێکدایە ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ گرێبەستی لەگەڵ بلوز ماوە و نایەوێت پێشکۆتایی هاتنی وادەی گرێبەستەکەی، ریزەکانی یانەکەی جێبهێڵێت.

یانەی چێڵسی ئەم وەرزە لەگەڵ راهێنەرە ئارجێنتیناییەکەی پلەی شەشەمی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا، هەروەها چاڤی لەگەڵ بارسێلۆنا توانی پلەی دووەمی خولی ئیسپانیا بەدەست بهێنێت.