ناتانیاهو: جەنگی سەر غەززە ڕاناگرین

بنیامین ناتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
بنیامین ناتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو ڕایگەیاند داواکاریی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی کەرتی غەززە پەسەند ناکرێت، پێش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی جەنگ.

ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ناتانیاهو بە توندی دژایەتی خۆی دەربڕیوە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە.

لە لایەکی دیکەوە، ئاژانسی پەخشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە دامەزراوە ئەمنییەکان پێیان وایە داواکارییەکانی حەماس بۆ ئاگربەست دەتوانرێت وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی داهاتوو مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

چاوەڕوان دەکرێت کابینەی جەنگ بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێککەوتنێک لەسەر ئازادکردنی دەستگیرکراوانی حەماس لە کەرتی غەززە کۆببێتەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بەرپرسێکی ئاگادار ڕۆژی شەممە پشتڕاستی کردەوە کە دانوستانەکانی نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و حەماس بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێک بۆ ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان کە لە کەرتی غەززە دەستگیرکراون لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستپێدەکەنەوە.

کاربەدەستێکی حەماسیش ڕاگەیاند، وتووێژەکان لەگەڵ ئیسرائیل دەستپێدەکەنەوە.