پەیکەرە زەبەلاحەکانی دوورگەی ئیستەر ڕازێکی سەرسووڕهێنەرن

بەپێی قسەی ڤان تیلبۆرگ، لێکۆڵەر لە ئەینستویوتی کۆستن سەر بە زانکۆی کالیفۆرنیا لە لۆس ئەنجلس، ڕایگەیاند تا ئیستە خەڵکی وایان دەزانی پەیکەرەکان تەنیا کاسەسەرن، لەبەر ئەوەی نزیکەی 150 لەو پەیکەرانە تا نزیک شانیان لەژێرخاکی بورکانیدا داپۆشرابوون.

تیمێکی ئەرکیۆلۆجی سەر بەهەمان زانکۆ، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە ئەم پەیکەرانە نزیکە 1100 بۆ 1500 ساڵ پ.ز لەلایەن دانیشتوانی دوورگەکەوە لەبەرد داتاشراون. دوورگەکە دەکەوێتە ئۆقیانووسی ئارامەوە، لەو دوورگەدا پتر لە هەزار پەیکەری بچووکی دیکە هەن، کە هەموویان لە بەرد داتاشراون.

هەروەها لەسەر پشتی ئەو پەیکەرانە نەخش و نیگاری کۆنینە سەبارەت بە ژیانی دانیشتوانی دوورگەکەی لەسەر هەڵکۆڵدراوە، ئەوەی مایەی سەرسامییە هەندێک لەو پەیکەرانە بەرزییەکانیان نزیکەی 72 پێ دەبێت و قورساییان دەگاتە قورسایی دوو فڕۆکەی بۆینگی 772، تا ئیستەش نازانرێت مەبەست لە دروستکردنی ئەم پەیکەرانە چین و بۆچی دروست کراون.