نیوەڕۆی ئەمڕۆ جیهان ڕووی لە قیبلە دەبێت

ئەستێرە ناسی بەناوبانگی سعوودی، خالید ساڵح زەعاق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دیاردەیەکی دەگمەن لە سەرتاسەری جیهان بەبێ جیاوازی کات هەستی پێ دەکرێت.

ئەستێرە ناسە سعوودیەکە نووسیویەتی کاتژمێر 12:18 خولەک لە کاتی بانگی نیوەڕۆدا دیاردەیەکی نایاب و دەگمەنی فەلەکی ڕوودەدات و خۆر ڕووی لە قیبلە دەبێت.

هەروەها ئاماژەیداوە، لە سەرتاسەری جیهان هەر کەسێک ڕووی بە ئاراستەی خۆر بێت، ئەوا بەبێ جیاوازی شوێن و کات ڕووی لە قیبلە دەبێت جا کاتەکەی بەیانی یان نیوەڕۆ یان ئێوارە بێت.