دهۆک خاڵێکی گرنگی لە بەغدا بەدەستهێنا

یانەی وەرزشی دهۆک
یانەی وەرزشی دهۆک

دهۆک دوای بردنەوەکەی یاریی رابردووی بەرامبەر نەفتی بەسڕە، ئەمجارەیان لە گەڕی سی و دووی خولی ئەستێرەکانی عێراق، بووە میوانی کارەبا و یارییەکەش بە یەکسانبوون کۆتایی هات.

ئەلهویێن چیا دوای بردنەوەکەی یاریی رابردوویان، ئەمجارەیان بە هیوای بەدەستهێنانی سێ خاڵی دیکە، لە بەغدا رووبەڕووی کارەبا بونەوە. دوای تێپەڕبوونی 16 خولەک بەسەر یارییە، عیماد لەواتی گۆڵکاری ئەم وەرزەی یانەی دهۆک، توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە لە بەرژەوەندی یانەکەی بکات و نیوەی یەکەمیش بەم تاکە گۆڵە کۆتایی هات.

نیوەی دووەم یاریزانانی دهۆک نەیانتوانی پارێزگاری لە تاکە گۆڵەکەیان بکەن، لە خولەکی 68 ئیڤان خالید ئەستێرە کوردەکەی یانەی کارەبا، گۆڵی بەرامبەربوونی بۆ یانەکەی کرد و یارییەکەش بە یەکسانبوون کۆتایی هات. بەم ئەنجامە دهۆک لە پلەی شەشەمی ریزبەندی مایەوە و بووە خاوەنی 49 خاڵ، لە بەرامبەردا کارەبا ئەو یانەیەش لە پلەی 12 بووە خاوەنی 34 خاڵ.

دوای یارییەکە محەمەد ساڵح گۆڵپارێزی یانەی دهۆک، وەکو باشترین یاریزانی یارییەکە دیاریکرا. ئەو گۆڵپارێزە گەڕی رابردووش ناوی لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی 31 بوو.

محەمەد ساڵح گۆڵپارێزی یانەی دهۆک
محەمەد ساڵح گۆڵپارێزی یانەی دهۆک