توركيا بۆردومانى يه‌په‌گه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا ژماره‌يه‌ك باره‌گاى هێزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گهليان له رۆژئاواى كوردستان بۆردومانكرد.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى سه‌ر به توركيا بڵاويكرده‌وه، ئه‌و بۆردومانه دواى ئه‌وه ئه‌نجامدراوه، كه زانيارى هه‌واڵگرى گه‌يشتووه‌ته سوپا و ده‌ركه‌وتووه، هێزه كوردييه‌كان پێشڕه‌وى ده‌كه‌ن سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌مريكا داوايكردووه، له خۆرهه‌ڵاتى فورات نه‌په‌ڕنه‌وه.
رۆژنامه‌ى حوڕيه‌تى توركيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا له دوورى 10 كيلۆمه‌تر له شارى منبج، ژماره‌يه‌ك پێگه و باره‌گاى يهپهگهيان بۆردومانكردووه.
سه‌رچاوه سه‌ربازييه‌كانى توركيا ئه‌وه‌يان راگه‌ياندووه، تا يه‌په‌گه له خۆرهه‌ڵاتى فورات نه‌كشێته‌وه، سوپاى توركيا به‌رده‌وام ده‌بێت له بۆردومانكردنيان.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو به پشتيوانى تانك و زرێپۆش و فڕۆكه‌كانى سوپاى توركيا ژماره‌يه‌ك ميليشياى چه‌كدارى ئۆپۆزيسيۆنى سووريا توانيان بچنه ناو شارى جه‌رابلووسه‌وه و چه‌كدارانى داعش به‌ره‌و ناوچه‌ى ئه‌لباب پاشه‌كشه‌يان كرد.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا كه ده‌ستيانگرتووه به‌سه‌ر شارى جهرابلووسدا دوا مۆڵهتيان داوه‌ته يه‌كينه‌كان و هاوپه‌يمانێتى سوورياى ديموكراتى بۆ ئه‌وه‌ى له خۆرئاواى فورات بكشێنه‌وه.
به گوێره‌ى مۆڵه‌ته‌كه ده‌بێت له ماوه‌ى 3 رۆژدا ئه‌و هێزانه خۆرئاواى فورات بهجێبهێڵن.
كه‌ناڵى ئه‌لجه‌زيره بڵاويكردووه‌ته‌وه، ميليشياكانى ئۆپۆزيسيۆن له هه‌ردوو ئاراسته‌ى باشوور و خۆرهه‌ڵاتى جه‌رابلووسه‌وه له پێشڕه‌ويدان.
ده‌ستتێوه‌ردانى توركيا و له‌شكركێشى بۆ سه‌ر جه‌رابلووس ته‌نيا له‌وه‌نده‌دا كورت هه‌ڵنه‌هاتووه و وه‌زيرى به‌رگرى توركيا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، هێزه‌كانيان با ئاراسته‌ى خۆرئاوادا پێشڕه‌وى ده‌كه‌ن تا ده‌گه‌نه شارۆچكه‌ى راعى سه‌ر به شارى ئه‌لباب.