میران عەلی "بایدەدات" بڵاو دەکاتەوە

میران عەلی، گۆرانی بێژ
میران عەلی، گۆرانی بێژ

نوێترین گۆرانی هونەرمەند میران عەلی بە ناوی "بایدەدات" لە چەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ـی حوزەیرانی 2024، گۆرانیبێژ میران عەلی، دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەو بەرهەمە نوێیەم ئاوازەکەی فۆلکلۆرییە و مازیار فایەق تێکستەکەی بۆ داناوە، کاری ئەرەنجمێنت و میکس و ماسترینگی لەلایەن ئارام سەردارەوە بۆی ئەنجامدراوە.

ئەو هونەرەمەندە دەڵێت، "من هەمیشە دەمەوێ بە بەرهەمی تازە و گۆرانی پڕ چێژ دڵی گوێگرە ئازیزەکانم خۆش بکەم، هیوادارم لەگەڵ ئەو بەرهەمە نوێیەم شادی بکەن و بەدڵی هەموو گوێگرە خۆشەویستەکانم بێت".

گۆرانیبێژ میران عەلی، تەمەنی 29 ساڵە و خەڵکی شاری سلێمانییە، ماوەیەکە دەستی بەکاری هونەری کردووە و چەندین بەرهەمی هەیە و خاوەنی هەواداری تایبەت بەخۆیەتی.