زاخۆ.. پرۆژەکانی ڕێگاوبان و قیرتاوکردنی شەقامەکان زیادیان کردووە
K24 – زاخۆ:
چەند ساڵێکە لە زاخۆی کێشەی قیرتاوکردنی چەند گەڕەکێکی شارەکە هەیە، بەڵام لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەشێوەیەکی بەرچاو پرۆژەی رێگاوبان و قیرتاوکردنی شەقامەکان لە سنوورەکە زیادی کردووە، خەریکە تەواوی شەقامەکان قیرتاو دەکرێن .
گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ قۆناغی سێیەمی قیرتاوکردن و چاککردنی بەشێک لە شەقام و گەڕەکەکانی زاخۆ دەستی پێ کردووە، ئێستا زاخۆ 81% شەقامەکانی قیرتاو کراون. سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە جەختی لەوە کردووتەوە دەبێت گەڕەکەکانی زاخۆ بایەخیان پێ بدرێت و داخوازیی دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە جێبەجێ بکرێن.
بۆ پرۆژەی قیرتاوکردنی ئەمجار گوژمەی 7 ملیار دینار تەرخان کراوە، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا بە دێژایی 170 کیلۆمەتر شەقام لە زاخۆ دروست کراون و قیرتاو کراون.
ماوەی چەند ساڵێکە لە زاخۆی کێشەی قیرتاوکردن لە چەند گەڕەکێکی شارەکە هەبوو، بەڵام لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە شێوەیەکی بەرچاو پڕۆژەی رێگاوبان و قیرتاوکردنی شەقامەکان لە سنوورەکە زیادی کردووە، خەریکە تەواوی شەقامەکان قیرتاو دەکرێن.